بە ئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، خولى نۆیەمى یاری میللی سینی سینیانێ و کۆنکان دەستى پێکرد
شەوی هەینى 2023.4.7، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئارى نانەکەلى، جێگرى بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى و قائیمقامى ناوەند و بەرپرس و کارگێڕانى ناوچەى قەڵات، لە گەڕەکى تەیراوە، بە بەشدارى 80 تیپ دەستکرا بە خولى نۆیەمى یاری میللی سینی سینیانێ و کۆنکان کە ساڵانە لە لایەن ناوەندى باڵای هەولێری یەکیتی لاوانى دیموکراتى کوردستان ئەنجامدەدرێت.
یاری سنی سنیانێ مێژوویەکی کۆنی ھەیە و ساڵانە لەگەڵ ھاتنی مانگی ڕەمەزان، ئارەزوومەندانی ئەم یارییە لە دەوری یەکتر کۆدەبنەوە و تا نزیک پارشێو ئەم یارییە ئەنجام دەدەن. لە ھەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەھۆی کەشێکی تایبەت و بوونی چەندین پێکھاتە تێیدا، ساڵانە لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزان، یاریزانان ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی یاری سینی سنیانێ دەکەن و چەند یاریزانێک بەشێوەی تیم دابەش دەبن. ئهنجامدانی یارییهكه شێوازێكی تایبهتی ههیه و ههردوو تیمهكه بهرامبهر یهكتر دادهنیشن و به درێژایی یارییهكه گۆرانی و قۆریات دهگوترێت.