پارێزگاری هه‌ولێر: به‌لامانەوە مه‌به‌سته وه‌رزش بكه‌ین به به‌شێك له كه‌لتووری رۆژانه‌ی هاوڵاتیان
پارێزگاری هه‌ولێر: به‌لامانەوە مه‌به‌سته وه‌رزش بكه‌ین به به‌شێك له كه‌لتووری رۆژانه‌ی هاوڵاتیان
ئەمڕۆ چوارشەممە رێكه‌وتی 7_6_2023، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی له ئاریان سه‌لاحه‌ددین بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان و سه‌ردار ئیسماعیل به‌رێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان كرد.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باس له بزاڤی وه‌رزشی و چاڵاكییه وه‌رزشییه‌كانی شاری هه‌ولێر كرا‌و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی دانی زیاتر به سه‌رجه‌م بواره‌كانی وه‌رزشی (تاك و كۆ) كرایه‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر ستایشی هه‌وڵ و كۆششه‌كانی كردن و په‌ره‌پێدانی زانستیانه‌ی چاڵاكییه وه‌رزشییه‌كانی به پێویست زانی و دووپاتیكرده‌وه" كه له شاری هه‌ولێر زۆرمان به‌لاوه مه‌به‌سته وه‌رزش بكه‌ین به به‌شێك له كه‌لتووری رۆژانه‌ی هاوڵاتیانی شار" بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو جۆره ئاسانكاریه‌كی پارێزگای خسته روو.