لە پێناو خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و هەماهەنگى نێوان حزب و حکومەت کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

لە پێناو خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و هەماهەنگى نێوان حزب و حکومەت کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

لە پێناو خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و هەماهەنگى نێوان حزب و حکومەت کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.8.23، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و کرمانج عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقى16ى پارتى دیموکراتى کوردستان، لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و هەماهەنگى نێوان حزب و حکومەت، بەئامادەبوونی مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ قائیمقام و بەڕێوەبەرانى ناحییە و فەرمانگە کارگێڕی و ئیداریی و خزمەتگوزارییەکانى سنوورەکە و کارگێڕ و ئەندامانی لق و بەرپرسانی ناوچە و ئۆرگانەکانی سنووری لقی16ى پارتى دیموکراتى کوردستان ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا، پارێزگاری هەولێر، سوپاسی بەرپرس و ئەندام و کارگێرانى لقى16ى پارتى کرد کە لە ماوەی ڕابردوو هاوکار و هەماهەنگی پارێزگای هەولێر بوونە، هەروەها تەئکیدی لە هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوولا كردەوە بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان و ڕایگەیاند: "دەمانەوێت ئەوپەڕی خزمەت پێشکەش بە خەڵکی ئه‌و سنورە بکەین، هەروەها دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییان ئامانجی ئێمە لە چوارچێوەی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەک پارێزگای هەولێر خزمەتکردن و گەیاندنی پڕۆژەخزمەتگوزارییەکان و دەستی ئاوەدانیە بە سەرجەم قەزا و ناحییە و گوندەکان بەشێوەیەکى یەکسان و بەبێ جیاوازى، بەتایبەتی بۆ ئەو شوێنانەی کە کەمترین دەستی خزمەتکردنیان پێگەیشتووە".

لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر، باسى لە هەماهەنگی زیاتری نێوان حزب و حکومەت کرد بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان و ئاماژەى بەوەدا کە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگاگەمان شایستەی ئەوەن باشترین خزمەتگوزاریان پێشکەش بکرێت و تەئکیدی لەوەکردەوە کە خزمەتكردنی هاوڵاتییانی سنووری لق16ش لە ئەولەویەتی كارەكانماندایە.