وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا گەیشتە هەولێر

وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا گەیشتە هەولێر

وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا گەیشتە هەولێر

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023.8.24، ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتیەکانى حکومەتى هەرێم بەوەکالەت و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازیی لێ کرا.

سەردانەكەی وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەكانی توركیا لەكاتێكدایە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە هاك فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیاش بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان، وابڕیارە لەسەردانەکەیاندا بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببنەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکەن.