وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە هەولێر

وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە هەولێر

وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە هەولێر

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2023.8.24، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کورستان و فەلاح مستەفا،ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و د.عەبدولسەلام، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ تورکیا پێشوازیی لێ کرا.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکەن.