بڕیارە لە 18ی ئه‌م مانگه یاریی نێوان (یانه‌ی قووه‌ی جه‌وییه‌ی عێراق و سیباهان ئه‌سفه‌هانی ئێرانی) له یاریگه‌ی نێودەوڵەتى شه‌هید فڕانسۆ هه‌ریرى بەڕێوه بچێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2023.9.14، له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر، بە سەرپەرشتى سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەرى گشتیى وەرزش لە وەزارەتى ڕ‌ۆشنبیرى و خەسرۆ غازى، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆى پارێزگا و بە ئامادەبوونى لایەنە پەیوەندیدارەکان، کۆبوونەوەیەکى تایبەت به مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ یاریی نێوان (یانه‌ی قووه‌ی جه‌وییه‌ی عێراق و سیباهان ئه‌سفه‌هانی ئێرانی) كه بڕیارە لە 18ی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی نێودەوڵەتى شه‌هید فڕانسۆ هه‌ریری هەولێرى پایتەخت له قۆناغی یه‌كه‌می خولی پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا به‌ڕێوه ده‌چێت ئەنجامدرا و ڕێنمایی پێویست بە لیژنه‌كانی ئاسایش، پۆلیس، ته‌ندروستی، به‌رگریی شارستانی درا تاوەکو یارییه‌كه به جوانترین شێوه بەڕێوەبچێت.