هەولێر.. ئاوی ماڵان پاک دەکرێتەوە و دووبارە بۆ پارک و باخچەکان بەکار دەهێندرێتەوە

هەولێر.. ئاوی ماڵان پاک دەکرێتەوە و دووبارە بۆ پارک و باخچەکان بەکار دەهێندرێتەوە

هەولێر..
ئاوی ماڵان پاک دەکرێتەوە و دووبارە بۆ پارک و باخچەکان بەکار دەهێندرێتەوە

لە هەولێر پڕۆژەیەک جێبەجێ کراوە کە ئاوی ماڵان پاک دەکاتەوە و دووبارە بۆ پارک و باخچەکان بەکاری دەهێرێتەوە، بڕیارە دووەم پڕۆژەش لە پارکی سامی عەبدوڵرەحمان جێبەجێ بکرێت.

لەسەر شەقامی 120مەتری هەولێر پڕۆژەیەک لەلایەن ڕێکخراوی هەسار بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم و بە پاڵپشتی دارایی یونسێف جێبەجێ کراوە، ئاوی ماڵان وەردەگرێت و لەڕێگەی وێستگەیەک پاک دەکرێتەوە و بۆ پارک و باخچەکان بەکار دەهێنرێت، 300 هەزار دار چێندراوە و بەو ئاوە دێراو دەکرێت، دارەکانیش هەندێک تەمەنیان ساڵێکە و هەندێکیش تەمەنیان دووساڵە.

بڕیارە پڕۆژەیەکی دیکەش جێبەجێ بکرێت ئەویش ئاوی کەندی هەولێر وەردەگرێت و خاوێنی دەکاتەوە و بۆ ئاودانی پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەکار دەهێندرێت، وێستگەیەک دادەنرێت و لەو ڕێگەیەوە ئاوەکەی پاک دەکرێتەوە، ئەمەش هەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی بتواندرێت بە قۆناغ لە هەموو هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت،