پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە ژمارەیەک پزیشکى ڤێتەرنەری خۆبەخشى کوردانى باکوور کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە ژمارەیەک پزیشکى ڤێتەرنەری خۆبەخشى کوردانى باکوور کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە ژمارەیەک پزیشکى ڤێتەرنەری خۆبەخشى کوردانى باکوور کرد

ئەمرۆ سێشەممە 2023.12.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا بە ئامادەبوونى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و ژیار جەلال، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى خزمەتگوزارى ژینگە پارێزى، پێشوازى لە ژمارەیەک پزیشکى ڤێتەرنەری خۆبەخشى کوردانى باکوورى کوردستان کرد، کە ماوەى چەندڕۆژێکە لە شەڵتەری سەگی بێلانەى هەولێر چەندین نەشتەرگەریان بە تەکنیکى نوێ و سەردەمیانە بۆ ئاژەڵانى شێڵتەرەکە ئەنجامداوە، کە بۆ پزیشکانى ڤێتەرنەری هەولێر سودێکى زۆری هەبوو.

لە دیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لێکردن بۆ هەموو ئەو کارانەى ئەنجامیان داوه‌، بە تایبەتی لەو ماوەیەى کە لە شەڵتەری سەگی بێلانەى هەولێر کاریانکردووە و هاوکار و هەماهەنگى تیمەکانی پزیشکى ڤێتەرنەری هەولێر بوونە، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن و بڕوانامەى ڕێزلێنانى پێشکەش کرد.