پارێزگاری هەولێر، به‌شدارى له پرسه‌يه‌كى كونسولخانه‌ى ئێران كرد
پارێزگاری هەولێر، به‌شدارى له پرسه‌يه‌كى كونسولخانه‌ى ئێران كرد
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024.1.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری شاکر حسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەردانی كونسولخانه‌ى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێرانی له هه‌ولێر کرد، بۆ به‌شداریکردن له پرسه‌ى ئه‌و قوربانييانه‌ی كه ڕۆژى سێى ئه‌م مانگه له شارى كرمان له ئێران له ئه‌نجامى هێرشێكى تيرۆرستيى داعش شه‌هيد بوون.
له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ نەسڕوڵڵا ڕەشنوودی، سەركونسولى گشتيى کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى پارێزگای هەولێری به حكومه‌ت و گه‌لى ئێران گەیاند و هيواى زووچاكبوونه‌وه‌شى بۆ برينداران خواست.