هەولێر … رێزلێنان لە ئەزموون و بەخششی هونەرمەند محەمە عەباس بەهرام

هەولێر … رێزلێنان لە ئەزموون و بەخششی هونەرمەند محەمە عەباس بەهرام

هەولێر …
رێزلێنان لە ئەزموون و بەخششی هونەرمەند محەمە عەباس بەهرام

ئەمشەو 24–1-2024 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و بڵند ئیسماعیل بەرپرسی لقی دووی (پ د ك ) و ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و فەرهەنگ غەفور بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێرو ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان، رێ و رەسمی رێزلێنان بۆ هونەرمەن ( محەمەد عەباس بەهرام) بەرێوە چوو، کە لەلایەن بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و دەزگای سەتەلایتی کوردستان بۆ ئەزموون و پەخششی هونەری ناوبراو رێکخرابوو ..
لەو مەراسیمەدا پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا جەختی کردەوە کە بە شکۆو شانازیەوە ئەمرۆ هەولێر رێز لە هونەرمەندێک دەگرێ کە خۆی شایەنی هەموو رێزو تەقدیرێکە، هاوکات ئاماژەی بە کردەوە تیرۆرستیەکەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردو دووپاتی کردەوە ئەگەر دوژمن چەک و تفاقی بەهێزی هەبێت، ئەوە گەلی کوردستان ئیرادەیی بەهێزی هەیە و هەرگیز خۆی بۆ دوژمن ناچەمێنێ، دەربارەی رێزلێنان لە هونەرمەندانیش، پارێزگاری هەولێر گوتی؛ ئەمە کلتووری هەولێرو هەولێریەکانە بۆیە ئەمرۆ دەبینین لە هەموو شارو شارۆچکە و وڵاتان جەماوەر هاوسۆزی شاری هەولێرن لە بەرامبەر هێرشی دڕندانەی ناحەزانی سەرکەوتنەکانی هەولێر، سەرباری ئەوەش هەولێر پایتەختەو هەموو جیاوازیەکان لەباوەش دەگرێ…
دەربارەی خودی هونەرمەند، پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە کە محەمەد عەباس بەهرام هونەمەندێکی رەسەنەو جێگەی شانازی بۆ هونەری کوردی و بەرهەمە هونەریەکانی لە زاکیرەماندا وون نابن و لەگەڵ یادگاریەکانماندا بە زیندوویی دەمێننەوە …
لە مەراسیمەکەدا دوایی رێزگرتن، هونەرمەند محەمەد عەباس چەندین بەرهەمی رەسەنی خۆی پێشکەشکرد…
شایەنی وتنە ھونەری رەسەن، هاوشێوەی بەرهەمە هونەریەکانی محەمەد عەباس بەهرام کە خودان ئەزموونێکی دەوڵەمەندە سەرچاوەی ئیلهامی نەتەوەیی رەسەنن و بە نەمری دەمێننەوە …