هەولێر … دۆزینەوەی هەلی كار بۆ خوازیارانی کارو و خاوەن کارەکان

هەولێر …  دۆزینەوەی هەلی كار بۆ خوازیارانی کارو و خاوەن کارەکان

هەولێر …
دۆزینەوەی هەلی كار بۆ خوازیارانی کارو و خاوەن کارەکان

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 24_1_2024 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر ، دووەمین پێشانگای هەلی کار لە لایەن رێکخراوی TDH ئیتاڵی لە گراند ماجدی مۆڵ به‌رێوه‌چوو…
ئەم هەنگاوە زیاتر بۆ دروستكردنی پردی پێوەندییە لە نێوان خوازیارانی كار و خاوەنكاران و یارمەتیدانی هەردوولا بۆ دۆزینەوەی كار و دەستی كار…
ئەم پڕۆژەیە وەك بەرپرسی رێکخراوەکە دووپاتیکردەوە دەبێتە سەكۆ و پردێكی پێوەندی لە نێوان خوازیارانی كار و خاوەنكاران، بۆ دۆزینەوە و دەستەبەركردنی هەلی كار…