پارێزگاری هەولێر... هیواخوازین ژووری بازرگانی هه‌ولێر، وه‌ك ژوورێكی نموونه‌یی له بواری خزمه‌تكردن ناوده‌نگی بڵاوبێته‌وه
پارێزگاری هەولێر...
هیواخوازین ژووری بازرگانی هه‌ولێر، وه‌ك ژوورێكی نموونه‌یی له بواری خزمه‌تكردن ناوده‌نگی بڵاوبێته‌وه
ئەمڕۆ سێشەممە 30-1-2024 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، به‌یاوه‌ری هێمن قادر و مه‌سعود كاره‌ش جێگرانی پارێزگار‌و میرزا ئه‌كره‌م یاریده‌ده‌ری پارێزگار‌و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند، به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له هه‌ڵبژاردنیان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێریان كرد،
له‌لایه‌ن گه‌یلان حاجی سه‌عید سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێرو جێگرانی سه‌رۆكی ژوور و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی پێشوازیان لێكرا ...
له‌و سه‌ردانه‌یاندا پارێزگاری هه‌ولێر به‌ناوی شاندی یاوه‌ری پیرۆزبایی له ستاڤی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌نجومه‌نی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی كرد‌و كار‌و ئه‌ركی سه‌رشانیانی به پیرۆز وه‌سفكرد، چونكه توێژێكن كه چاوی زۆریان له‌سه‌ره و ئه‌ركی قورسیان له‌ئه‌ستۆدایه . هیواشی خواست ژووری بازرگانی هه‌ولێر، وه‌ك ژوورێكی نموونه‌یی له بواری خزمه‌تكردنی چین و توێژه‌كان ناوده‌نگی بڵاوبێته‌وه .