ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر" به مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان" سه‌ردانی باره‌گای ئه‌و حیزبه‌ی كرد
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 1-2-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر" به مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان" سه‌ردانی باره‌گای ئه‌و حیزبه‌ی كرد‌و لەلایه‌ن باپیر كامه‌لا، سكرتێری پارتی ره‌نجده‌رانی كوردستان وئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سه‌ركردایه‌تی پێشوازی گه‌رمیان لێكرا .
له دانیشتنێكدا تاكید له‌سه‌ر دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه و خزمه‌تی دۆزی ره‌وای كوردستان و زەمینەی فه‌زای ئازادییه‌كان و پرۆسه‌ی دیموكراسییه‌ت دووپاتكرایه‌وه .