لە هەولێر ... مەراسیمێکی تایبەت بە ناساندنی سیستەمی دجیتاڵی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکان ئەنجامدرا

لە هەولێر ... مەراسیمێکی تایبەت بە ناساندنی سیستەمی دجیتاڵی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکان ئەنجامدرا

لە هەولێر ...
مەراسیمێکی تایبەت بە ناساندنی سیستەمی دجیتاڵی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکان ئەنجامدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.2.28، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و د.ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و د.هێمن میران، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و جیمس گۆڵدمان، کونسڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر و نوێنەری سەرۆکی داواکاری گشتیی و نوێنەری ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناحکومیەکان و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ئیداری، دەستەی دەسپاکی مەراسیمێکی تایبەتی بە ناساندنی سیستەمی دجیتاڵی ئاشکراکردنی بەرژەوەندییە داراییەکان ئەنجامدا.

لە مەراسیمەکەدا، باس لە سیستەمی دجیتاڵی کرا و ئاماژە بە کار و چالاکییەکانی دەستەی دەسپاکی و ستراتیژی ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان کرا.