وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی مزگەوتی سەید عزیز نەقشبەندیان کرد

وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی مزگەوتی سەید عزیز نەقشبەندیان کرد

وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، سەردانی مزگەوتی سەید عزیز نەقشبەندیان کرد

شەوی یەکشەممە 2024.3.31، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە شەوانی ڕەمەزان و بەڕێوەچوونی کاروبارە ئاینیەکان سەردانی مزگەوتی سەید عزیز نەقشبەندیان کرد و لەلایەن لەلاین د.عبدولقادر نەقشبەندی و سەید موئید نەقشبەندی پشوازیان لێکرا.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ڕۆڵی دیاری پیاوانی ئاینی و شێخانی تەریقەت و تەکیە و خانەقاکان بەگشتی کرا و دووپات لەگرنگی رۆڵیان كرایەوە و هیوایان خواست وەك هەمیشە رۆڵی ئەرێنی بگێڕن لە خزمەتكردنی ئایین و كۆمەڵگا.

پشوازیکران