بە گوژمەى نزیکەى (300 ملیۆن دینار) چارەسەرى گرفتى بارزۆرى کارەباى نیشتیمانى هەردوو قەزایی بنەسڵاوە و قوشتەپە و ناحییەى دارەتوو کرا
بە گوژمەى نزیکەى (300 ملیۆن دینار) چارەسەرى گرفتى بارزۆرى کارەباى نیشتیمانى هەردوو قەزایی بنەسڵاوە و قوشتەپە و ناحییەى دارەتوو کرا
ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.4.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و جوان فەتحوڵڵا، قائیمقامى بنەسڵاوە و بژار مەلا خدر، قائیمقامى قوشتەپە و بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر و مەریوان هادى، بەڕێوەبەرى گشتیى شارەوانییەکان و ژمارەیەکى دیکە لە سەرپەرشتیاران و ئەندازیاران، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاردابوون لە چارەسەرى گرفتى بارزۆرى کارەباى نیشتیمانى هەردوو قەزایی بنەسڵاوە و قوشتەپە و ناحییەى دارەتوو، کە بە گوژمەى (292 ملیۆن و 115 هەزار دینار) لە سەر بودجەى بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر چارەسەرکراوە، سەردانى وێستگەى کارەباى بنەسڵاوە کرد.
لە سەردانەکەیدا پارێزگارى هەولێر، دەستخۆشى لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد و ئەو کارەشى بە گرنگ وەسفکرد، هەروەها پیرۆزبایی لە دانیشتوانى سنوورى هەردوو قەزایی قوشتەپە و بنەسڵاوە و ناحییەى دارەتوو کرد بەبۆنەى چارەسەر بوونى گرفتى بارزۆرى و ئۆڤەرلۆدى کارەبایی نیشتیمانى کە ماوەیەکى زۆر بوو دانیشتوانى ناوچەکە بەهۆیی بوونى ئەو گرفتەوە ناڕەحەت بوون.
جێگەى باسە، چارەسەرگرتنى گرفتە تەکنیکیەکانى بارزۆرى لەسنوورى قەزایی بنەسڵاوە بە دەرهێنانى پڕۆژەى فیدەرى 14ى ڕۆژهەڵات و فیدەرى 2ى مۆبایلى سەفین و چارەسەرى بارزۆرى فیدەرەکانى 13 و 14 شەهیدان و 6 و 15 ڕۆژهەڵات و فیدەرى 4ى مۆبایلى قەڵات کراوە و دانیشتووانى هەریەک لە گەڕەکەکانى ( قەڵاتى نوێ، زێرەڤانى، سەرى بڵند، گەرەسۆ تەعجیل، چوارهەزارى بنەسڵاوە، شارى ئاڵتون) سودمەند بوونە لێى، هەروەها لە سنوورى قەزایی قوشتەپەش بە چارەسەرکردنى فیدەرى 4 و 5 و 8 و فیدەرەکانى 13 و 17ى گردمەلا و ڕاکێشانى فیدەرى 2ى دەشتى هەولێر، دانیشتووانى هەریەک لە گوندەکانى (پرینگە، قوشتەپەى گەورە، سێبیران عەدۆ، دورەزە، دوگرکان، سۆربەش خدر، قازى خانە، باشتەپە) سودمەند بوونە لێى، لە سنوورى ناحیەى دارەتووش بەچارەسەرکردنى فیدەرى باغمرە دانیشتوانى ناوچەکە لێى سوودمەند بوونە.