بەنوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پارێزگاری هەولێر سەردانی ئیدریس نانەوای کرد

بەنوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پارێزگاری هەولێر سەردانی ئیدریس نانەوای کرد

بەنوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پارێزگاری هەولێر سەردانی ئیدریس نانەوای کرد

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ ئاگر لە یەکێک لە نانەواخانەکانی گەڕەکی هەولێری نوێ کەوتەوە و بەهۆیەوە جگە لە سوتانی بەشێکی جەستەی خاوەنەکەی، نانەواخانەکەش زەرەر و زیانی بەرکەوت، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.4.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماڵەکەی خۆی سەردانی "ئیدریسی نانەوای" کرد.

لە سەردانەکەیدا پارێزگاری هەولێر، جگە لە پێشکەش کردنی دیارییەک، ڕایگەیاند، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نانەواخانەکەشی بۆ نۆژەن دەکرێتەوە.