پارێزگاری هەولێر پێشوازى لە خەباتگێڕ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین "خورشید شێرە" کرد

پارێزگاری هەولێر پێشوازى لە خەباتگێڕ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین

پارێزگاری هەولێر پێشوازى لە خەباتگێڕ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین "خورشید شێرە" کرد

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.12.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پیشوازى لە خەباتگێڕ و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سیاسه‌تمه‌دار "خورشید شێرە" كرد. ‎

لە دیدارەکەدا، کە ئەکرەم ئەحمەد، یاریدەدەرى پارێزگار ئامادەى بوو، پارێزگاری هەولێر، وێڕاى بە خێرهێنان، باسى لە خەبات و ماندووبوونی بەڕێزیان کرد و تێكۆشانی بەڕێزیانى بۆ هێنانە‌دی مافە‌كانی گە‌لی كوردستان بەرز نرخاند.

لەلایەن خۆیەوە خورشید شێرە، وێڕای خۆشحاڵی بەسەردانەکەى، ڕۆڵى پارێزگارى هەولێرى لە خزمەتکردنى شارى هەولێر و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بە هاوڵاتییان بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانى بۆ خواست.