هەولێر ... سمینارێک لە بارەى دیزاینى تەلارسازیی ئیتاڵی بەرێوەچوو

هەولێر ... سمینارێک لە بارەى دیزاینى تەلارسازیی ئیتاڵی بەرێوەچوو

هەولێر ...
سمینارێک لە بارەى دیزاینى تەلارسازیی ئیتاڵی بەرێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.2.24، بەبۆنەى رۆژی دیزاینی ئیتالیا، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئاریان صلاح الدين، بریکارى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و تۆمماسۆ سانسۆنی، کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە هەولێر و سەرۆکی زانکۆ و سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و ڕاوێژکار و مامۆستایانی زانکۆی کاسۆلیکی و ژمارەیەکى تر لە قوتابیان، سمینارێک لە بارەى دیزاینى تەلارسازیی ئیتاڵی لە زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر بەڕێوەچوو.

ئامانج لە سمینارەکەدا، بۆ بەرز ڕتگرتنى رۆژی دیزاینی ئیتالیا بوو کە وەزارتی دەرەوە ئەو وڵاتە ساڵانە لە هەرێمى کوردستان و وڵاتانى دیکە بەمەبەستى بەیەکگەیاندنی کلتوور و پەرەپێدانى توانا و ئاشنابوون و تێکەڵبوونی قوتابیان بە مێژووی دیزاین و هونەری ئیتاڵی بەڕێوەى دەبات.

لەلایەن خۆیەوە، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشى لە ڕێکخرانى سیمینارەکە ئاماژەى بەوەدا لە هەرێمی كوردستان دیزاینی ئیتاڵی کە وڵاتێکە خاوەن مێژوویەکی دێرین و کلتوورێکی زیندووى هەیە لەو بوارەدا خواستی زۆر لەسەرە و ئومێد دەکەین سمینارەکە سوودى هەبووبێت بۆ قوتابیان و ستافی زانکۆی کاسۆلیکی لە هەولێر.