پیرۆزە... بە پارێزگابوونی هەڵەبجە
پیرۆزە...
بە پارێزگابوونی هەڵەبجە
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.4.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی پەسندکردنی پڕۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە وەک ( 19 ) هەمین پارێزگای عێراق لە پەرلەمانی عێراق، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە، پیرۆزبایی لە پارێزگار و تاک بە تاکی خانەوادەی شەهیدانی هەڵەبجە و خەڵکی هەڵەبجە و خەڵکی کوردستان بەگشتیی کرد.
ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ هەموو کوردستانیان، هەڵەبجەی شەهید شایستەی هەموو خزمەتێکە و ئومێدیشی خواست هەڵەبجە وەک ناسنامەی مەزڵومیەتی کورد بکەوێتە قۆناغێکی تر و بتوانرێت خزمەتی زیاتر هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان بکرێت.
لەلایەن خۆیەوە، پارێزگاری هەڵەبجە، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ پەیوەندییەکەی و پیرۆزباییەکەی.