هەولێر... لە ڕۆژی جیهانی نەخۆشیەکانی شەکرە، ڕێورەسمێکی تایبەت بەڕێوەچوو
هەولێر...
لە ڕۆژی جیهانی نەخۆشیەکانی شەکرە، ڕێورەسمێکی تایبەت بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.11.20، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و ژمارەیەکی دیکە لە پزیشکان و پسپۆڕان و کارمەندانى تەندروستى و قوتابیان، بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى نەخۆشیەکانى شەکرە، نەخۆشخانەی اربیل انترناشناڵ ڕێورەسمێکی زانستى تایبەتی لە بارەى نەخۆشیەکانى شەکرە ئەنجامدا.
لە کۆنفرانسەکەدا، لە پێناو هۆشیاری کۆمەڵگا لە نەخۆشی شەکر، چەندین بابەتی زانستی لە بارەی نەخۆشیەكە و کاریگەرییەکانی و چۆنیەتی خۆپاراستن و ڕێنمایی پزیشکان ، لەلایەن کۆمەڵێك پزیشکی شارەزا پێشكەش كرا.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕیكخەرانی، ئومێدی خواست دەرەنجامەكانی ئەو كۆنفرانسە ببێتە هۆی بەرەوپێشچوونی چارەسەرییەكان و پەرەپێدانی زیاتری ئاستی زانستی پزیشكان بۆ خزمەتكردن و باشتربوونی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان بە هاوڵاتییان.