پارێزگاری هەولێر، بازاڕی سەنتەری شاری بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، بازاڕی سەنتەری شاری بەسەرکردەوە

پارێزگاری هەولێر، بازاڕی سەنتەری شاری بەسەرکردەوە

شەو چوارشەممە 2023.6.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر و عەقید خەسرۆ غازی، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی بازاڕ و کاسبکارو دوکانداران لەڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز بازاڕی سەنتەری شاری بەسەرکردەوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی جەژن لە هاوڵاتییان و کاسبکاران، لە نزیکەوە لە ڕەوشی بازاڕی کۆڵییەوە و گفتوگۆی لەگەڵ کاسبکار و دوکانداران و هاوڵاتیان کرد.