پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە کەسایەتی دیاری هەولێر د. نەوزاد یەحیا باجگر کرد
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە کەسایەتی دیاری هەولێر د. نەوزاد یەحیا باجگر کرد
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.4.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە د. نەوزاد یەحیا باجگر، کەسایەتی بنەماڵەی ناسراوەی شاری هەولێر و بواری ئابووری و خوێندنی باڵا و سەرۆکی دەستەی بۆردی زانکۆی جیهان کرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر وەک بنەماڵەیەکی دیاری هەولێر و ڕۆڵیان لە ئەنجامدانی کارە خێرخوازییەکان بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر بەرز نرخاند و هیوای تەمەن درێژی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست.
لەلایەن خۆیەوە، د.نەوزاد، زۆر سوپاسی پێشوازیی گەرمی پارێزگاری هەولێری کرد.
پاشان لەلایەن پارێزگاری هەولێر، هەر دوو کتێبی ( هەولێر لە لووتکەی شارە پیرۆزەکان و وثائق آربيل في العهد العثمانی ) کە لەسەر ئەرکی پارێزگای هەولێر چاپ و بڵاو کراوەتە پێشکەش بە د. نەوزاد باجگری کرد.