هەولێر ... یەکەم کاروانی حاجیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوت

هەولێر ... یەکەم کاروانی حاجیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوت

هەولێر ...
یەکەم کاروانی حاجیان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوت

بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، شەوی یەکشەممە 2025.5.18، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئاوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شێخ نیاز ڕاغب، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان، یەکەم کاروانی حاجیان لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتییەوە بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێکەوتن.

بڕیارە ئەمساڵ، لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەڕێگەی وشکانی و لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی ( 5 هەزار و 136 ) هاووڵاتی هەرێمی کوردستان، بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بگەنە سعودیە.