هەولێر … سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سنووری لقی دوو، کۆبووەوە.

هەولێر …  سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سنووری لقی دوو، کۆبووەوە.

هەولێر …

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سنووری لقی دوو، کۆبووەوە.

ئەمرۆ دووشەممە 1.9.2025 د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بە ئامادەبوونی زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی ( پ د ك ) وهێمن قادر پارێزگای هەولێر بە وەکالەت و مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگارو نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندو بەڕێوەبەرانی فەرمانگە خزمەتگوزاییەکان لە سنوری پارێزگای هەولێر کۆبوویەكی فراوان رێكخرا.
سەرەتا بە خولەکێک وەستان رۆحی شەهیدان شادکرا، دواتر سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، باسێکی تێرو تەسەلی دەربارەی دۆخی گشتی و سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەمبەر پرسە هەنوکەیەکان پێشکەشکرد و بە مەبەستی کارئاسانی و پشتیوانی زیاتر و بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنوری پارێزگای هەولێر، پاڵپشتی حکومەتی بۆ فەرمانگەکان دووپاتکردەوە.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا دکتۆر ئومێد سەباح، باسی لە کێشەو قەیرانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند کرد، ئەوەشی تاکید کردەوە کە حکومەتی هەرێم بە سیاسەتێکی جێگیرو حەکیمانە مامەلە لەگەل ئەو پرسانە دەکات …

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا دەرفەت بە ئامادەبووان درا، سەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان دەربارەی گرفتی سنورەکانیان بخەنە روو، تاکو بتوانرێت خزمەتێکی زیاتری هاووڵاتییان بکرێت و لەلایەن سەرۆکی دیوانەوە وەک کاری هەمیشەیی…کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەلێنی چارەسەرکردنیان پێدرا …