هەولێر ...

هەولێر ...

هەولێر ...

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، دەستکرا بە قۆناغێکی دیکەی قیڕتاوکردن و چاککردنەوەی چاڵ و شکستەکانی ژمارەیەکی زۆری کۆڵان و شەقامەکان.

کەتێیدا بڕی زیاتر لە (304) تۆن لە تێکەڵەی قیڕ بۆ گەڕەکەکانی سێتاقان و شۆڕش و کوردستان و زانکۆ 99 و هەولێری نوێ و شەقامی کۆڕنیش و بازنەی نێوان شاری زەیتونە و فەرمانبەران، لەگەڵ چەندین شەقامی دیکە لە (30م و 40م و 60م و 100م) بەکارهێنرا.