پەیامی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەی لە دایکبوونی فەخری كائینات حەزرەتی ( محمد ﷺ )
پەیامی پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەی لە دایکبوونی فەخری كائینات حەزرەتی ( محمد ﷺ )
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
بە بۆنەی یادی پیرۆزی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، فەخری كائینات حەزرەتی ( محمد ﷺ )، پیرۆزبایی لە هەموو موسڵمانانى کوردستان و جیهان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى دەکەین.
لە خودای مەزن داواكارین ئه‌م یادە پیرۆزه ببێتە هۆی قووڵتربوونی گیانی برایەتی و پێكەوەژیانی ئاشتییانەی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و خۆشی و ئاسوودەیی به ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان بەگشتیى بکاتەوە و مرۆڤایەتی لە هەموو نەهامەتییەك بپارێزێت.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر