ھەولێر.. به‌شكۆداریه‌وه یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ) به‌رێوه‌چوو
ھەولێر..
به‌شكۆداریه‌وه یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ) به‌رێوه‌چوو
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 4.9.2025 به بۆنه‌ی ڕۆژی لەدایكبوونی پێشەوای ئیسلام و فەخری كائینات حەزرەتی محەمەد (د. خ)، بە ئاماده‌بوونی هێمن قادر پارێزگاری هەولێر به وه‌كاله‌ت و مام ئەکرەم یاریدەدەری پارێزگار‌و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندو سەرۆکی شارەوانی هه‌ولێرو سەید هێمن موراد بەرێوبەری گشتی کشتوکالی هەولێرو یه‌كه خزمه‌تگوزاریه‌كان و به‌رپرسان و چین و توێژه‌كان و جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر به‌گشتی مه‌راسمێكی فراوانی ئاینی به‌رێوه چوو ...
پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت و شاندی یاوەری لە مزگەوت ناو بازار‌و قەیسەری هەولێر، بەشداری خۆشیەکانی جەماوەر بوون و ئەو یادەیان لە یەکتری پیرۆز کرد ..
ئەم یادە پیرۆزە وه‌ك نه‌ریتێكی ئاینی پیرۆز بە رێکخستنی مەولوود و گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان رێورەسمی جەماوەری فروان و چەندین چالاکی دیکەی جۆراوجۆر كرایه‌وه ..
جێ ئاماژه‌یه، ساڵانە لە ١٢ی مانگی رەبیعولئەوەل و لە پێشوازی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد دروودی خوای لێبێت، لەسەرتاسەری جیھانی ئیسلامی، رێوڕەسمی خوێندنەوەی مەولوود و رێوڕەسمی تایبەت و بەخشینەوەی شیرینی و سازدانی ئاھەنگی ئاینی بۆ خۆشی ئه‌و رۆژه بەڕێوە دەچێت. لە شاری هەولێریش بەم بۆنەیە لە کاتەکانی بەیانییدا بەشێک لە دوکاندارەکان شیرینی و شەربەتیان بەخشییەوە بە ھاووڵاتییان، ھاوکات لە مزگەوت و تەکییە و شوێنە جیاجیاکان رێورەسمی تایبەت بەم یادە بەڕێوەچوو.م