ھەولێر.. هەڵمەتی خاوێن کردن و شوشتنی سەنتەری شار بەرێوەچوو
ھەولێر..
هەڵمەتی خاوێن کردن و شوشتنی سەنتەری شار بەرێوەچوو
ئەمشەو پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 4.9.2025 لە دوای ئەوەی مەراسیمی ڕۆژی لەدایكبوونی فەخری كائینات حەزرەتی محەمەد (د. خ)، بەسەرکەوتوویی بەرێوەچوو …
هەڵمەتی خاوێن کردنەوەو شوشتنی کوچە و شەقامەکانی سەنتەری شاری هەولێرو دەورووبەری بە چاودێری پارێزگای هەولێر، و بەبەشداری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێرو بەرێوبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر، وەک نەریتی هەموو ساڵێک ئەنجامدرا …
هەڵمەتەکە بەبەشداری هێمن قادر پارێزگاری هەولێر به وه‌كاله‌ت و مام ئەکرەم یاریدەدەری پارێزگار‌و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندو کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هه‌ولێرو عەمید خەسرۆ بەرێوبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا‌و ئارام بەرێوبەری شارەوانی یەک و ژیار جەلال بەرێوبەری خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی و رێکخرراوە ژینگە پارێزەکان به‌رێوه چوو ...
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پارێزگاری هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت، وێرای دووپاتكرنه‌وه‌ی پیرۆزبایی ئه‌و بۆنه ئاینیه له موسڵمانی كوردستان به گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌ت، تاكیدی كرده‌وه، كه هه‌ڵمه‌تی پاك راگرتنی شار ئه‌ركی هه‌موو هاونیشتیمانیه‌كه و به‌شێكه له ئاداب و داب و نه‌ریتی كورده‌واری و هه‌موو كه‌لتووره جیاوازه‌كان له‌سه‌ری هاوران، گوتیشی هه‌ڵمه‌تی خاوێنكردنه‌وه پرۆسه‌یه‌كی رۆژانه‌ی گشتگیری پارێزگای هه‌ولێرو لایه‌نه مه‌عنیه‌كان ده‌بێت ...
جێ ئاماژه‌یه، ساڵانە لە ١٢ی مانگی رەبیعولئەوەل و لە پێشوازی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد دروودی خوای لێبێت، لەسەرتاسەری جیھانی ئیسلامی، رێوڕەسمی خوێندنەوەی مەولوود و رێوڕەسمی تایبەت و بەخشینەوەی شیرینی و سازدانی ئاھەنگی ئاینی بۆ خۆشی ئه‌و رۆژه بەڕێوە دەچێت. لە شاری هەولێریش بەم بۆنەیە لە کاتەکانی بەیانییدا بەشێک لە دوکاندارەکان شیرینی و شەربەتیان بەخشییەوە بە ھاووڵاتییان، ھاوکات لە مزگەوت و تەکییە و شوێنە جیاجیاکان رێورەسمی تایبەت بەم یادە بەڕێوەچوو.