لە هەولێر ... لە ژێرچاودێرى پارێزگار، پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتى بۆ شەترەنج دەستی پێکرد
لە هەولێر ...
لە ژێرچاودێرى پارێزگار، پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتى بۆ شەترەنج دەستی پێکرد
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.9.11، لەژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونى ژمارەیەکی دیکە لە ورزشوانان و وەرزش دۆستان، لە هەولێری پایتەخت، پاڵەوانیەتی د.بەختیارى نێودەوڵەتى بۆ شەترەنج، بە بەشداری زیاتر لە ( 5 ) وڵات و ( 150 ) یاریزانی کوڕ و کچ دەستی پێکرد، کە بۆ ماوەى( 3 ) ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە کۆتایشدا خەلات بەسەر براوەکانى دابەشدەکرێت.
پارێزگارى هەولێر، دواى کردنەوەى پاڵەوانیەتیەکە، وێڕاى دەستخۆشى لە ڕێکخەران و سەرپەرشتیارانى پاڵەوانیەتیەکە، هیواى سەرکەوتنى بۆ یاریزانان و بەشداربووانى خواست.