شاندی باڵای دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر بەرێ خران

شاندی باڵای دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر بەرێ خران

شاندی باڵای دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر بەرێ خران

شەوی پێنجشەممە 11.9.2025 هەریەکە لە سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر ، لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، خواحافیزیان لە شاندی باڵای دەوڵەتی ئیماراتی کرد، کە بە سەرۆکایەتی سەعید موبارەک هاجری، وەزیری دەوڵەت و نێردەی وەزیری دەرەوەی ئیمارات بۆ کاروباری تایبەت بە هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێری پایتەختیان کردبوو …

شایەنی باسە، شاندەکەی دەوڵەتی ئیمارات لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا چەندین دیدارو کۆبوونەوەیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئەنجامدا ..
جێگەى باسە، ئیمارات یەکێکە لە گەورەترین هاوبەشە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتە لە ساڵی 2006ەوە وەبەرهێنان و کارە بازرگانییەکانی لە هەرێمی کوردستاندا پەرەپێداوە، بەتایبەت لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ بەهێزکردنی ئەم پەیوەندییە ئابوورییە زیاتر کراوە و زیاتر لە 203 کۆمپانیای ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، کە 15یان کۆمپانیای گەورەن و بە فراوانی کاری بازرگانی دەکەن.