ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.10.29
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025.10.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی سەفین یاسین، سەرۆكی یانەی هەولێر، لەكاتی بەڕێكردنی هاندەرانی یانەی هەولێر بەرەو شاری سلێمانی بۆ یاری نێوان هەولێر و نەورۆز، دەستخۆشی لە سەرجەم هاندەران كرد، کە بە دڵ لەگەڵ هەولێرن و هاندەری یانەی دایکن، هەروەها دەستخۆشی لە دەستەی کارگێڕی و ڕاهێنەر و تەواووی یاریزانانی یانەکە کرد بەهۆی بەدەستهێنانی ئەو ئەنجامانەی بەدەستیانهێناوە و، هیوای سەرکەوتنی زیاتر و بەردەوامی بۆ خواستن.