بەگوژمەی (2 ملیار و 200 ملیۆن دینار) دوو پرۆژەی کارەبا لەناوچەی پیشەسازی تیماری گەورە لە هەولێر كرایەوە

بەگوژمەی (2 ملیار و 200 ملیۆن دینار) دوو پرۆژەی کارەبا لەناوچەی پیشەسازی تیماری گەورە لە هەولێر كرایەوە

رۆزی سێشەممە 2022.3.15، لەژێر چاودێری رێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەئامادەبوونی کەمال محمد ساڵح، وەزیری کارەبا و ئومێد خۆشناو،پارێزگاری هەولێر، لەڕێورەسمێکدا وەزارەتی كارەبا بەگوژمەی (2 ملیار و 200 ملیۆن دینار) دوو پرۆژەی کارەبا لەناوچەی پیشەسازی تیماری گەورە لە هەولێر کردەوە، کە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای (پاڵۆز) و (گرشین) جێبەجێ کراوە.
لەڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەرى گشتیى کارەباى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لەبەرپرسان و ئەندازیاران ئامادەی بوون، پارێزگارى هەولێر لەگوتارێکدا ئاماژەى بەوەدا کە پڕۆژەى پیشەسازى تیمار یەکێکە لە پڕۆژە گەورە و ستراتیژییەکانى پارێزگاى هەولێر و تەنها لەماوەى ساڵى ڕابردوودا نزیکە 100 کۆمپانیا زەوى پێویستیان لەوناوچەیە بۆ دابینکراوە و ڕایگەیاند: جەنابى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئێمەى وەک پارێزگاى هەولێر ڕاسپاردووە تاوەکو دەست میکانیزمى گەیاندنى خزمەتگوزارى پێویست بەو ناوچەیە بکەین، سوپاسى وەزارەتى کارەبا و وەزیرى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش دەکەین کە لەماوەیەکى کەمدا ئەم پڕۆژەیە و چەندین پڕۆژەى دیکەى کارەبایان لەسنوورى پارێزگاى هەولێر خستۆتەکار.