بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، شانۆگەرى (رەشپۆشێكی بێدەنگ) لەپارکى شار نمایشکرا

بەئامادەبوونى پارێزگارى هەولێر، شانۆگەرى (رەشپۆشێكی بێدەنگ) لەپارکى شار نمایشکرا

دواى نیوەڕۆى یەکشەممە 2022.5.8، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتی ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و هیوا سوعاد، سەرۆکى لقى هەولێرى سەندیکاى هەونەرمەندان و ژمارەیەکى تر لەهونەرمەندان و هونەر دۆستان، لەپارکى سەنتەرى شار شانۆگەرى (رەشپۆشێكی بێدەنگ) بەهاوکارى سەندیکاى هونەرمەندان لەلایەن کۆمەڵیک لە خانمانى شانۆکارى سلێمانى و ئامادەکردن و دەرهێنانى هونەرمەند (فرمێسک مستەفا) نمایش کرا.
دواى نمایشەکە، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەست خۆشى لەشانۆکاران و دەرهێنەر و سەندیکاى هونەرمەندان، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن.