هێنانەکایەى چەند ناحیەیەکی نوێ لە سنووری پارێزگای ھەولێر

هێنانەکایەى چەند ناحیەیەکی نوێ لە سنووری پارێزگای ھەولێر

هێنانەکایەى چەند ناحیەیەکی نوێ لە سنووری پارێزگای ھەولێر

لە سەر فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو زیاتر خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانى پتر بە سنوورە جیاوازەکان و باشتر ڕاییکردنى کار و بارە ئیداریی و کارگڕییەکانى هاوڵاتییان لە فەرمانگاکان و لە سەر خواست و داواکارى زۆر و بەردەوامى هاوڵاتییانى ناوچەکە، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر پاڵپشت بە راپۆرتی لیژنەی ناوخۆ و نووسراوی پارێزگای ھەولێر، چەند ناحیەیەکی نوێ لە سنوورى قەزای پیرمام پەسندکرا، لەوانە "ناحیەی کۆڕێ، ناحیەی بناری سەفین، ناحیەی بەستۆرە، لێککردنەوەی ناحیەی دارەشەکران لە قەزای خەبات و بەستنەوەی بە قەزای پیرمام، ھەروەھا دروستکردنی ناحیەی بێستانە لە قەزای بنەسڵاوە". لەم نزیکانەشدا ڕێکارە ئیدارى و یاساییەکان دەستپێدەکات بۆ تەواوکردنى کاروبارەکان.

بەمبۆنەیەوە وێڕاى پیرۆزبایمان لە دانیشتوانى ئەم سنوورانە، دڵنیایان دەکەینەوە وەک پارێزگاى هەولێر، هەموو هەوڵێکى خۆمان خستۆتەگەڕ بۆ بەردەوامیدان بە گەیاندنى پڕۆژەى زیاترى خزمەتگوزاریی و خزمەتکردنى هاونیشتیمانیانى سنوورى پارێزگاکەمان بەیەکسانى و بەبێ جیاوازى.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2023.6.13