سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی زیاتر لە (یەک ملیار دینار) بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگای دوو سایدی (ھەولێر - خەبات)

لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پێناو دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی کوردستان، بەمەبەستی خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و سەلامەتی زیاتری شوفێران، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی بڕی ( 1 ملیار و 210 ملیۆن و 312 ھەزار دینار) بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی بەشێک لە ڕێگای دوو سایدی ھەولێر- خەبات، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای ھەولێر بۆ ساڵی 2022 بە شێوەی ڕاگواستن.