بەردى بناغەى قوتابخانەیەکى 6 پۆلى لە گوندى گعێتل لە سنوورى ناحییەى گوێڕ دانرا

بەردى بناغەى قوتابخانەیەکى 6 پۆلى لە گوندى گعێتل لە سنوورى ناحییەى گوێڕ دانرا

بە گوژمەى زیاتر لە (184 ملیۆن دینار) بەردى بناغەى قوتابخانەیەکى 6 پۆلى لە گوندى گعێتل لە سنوورى ناحییەى گوێڕ دانرا

ئەمڕۆ دووشەممە 2022.12.19، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونى ڕزگار محەمەد، قائیمقامى مەخمور و مەسعود نورى، بەڕێوەبەرى ناحییەى گوێڕ و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى یەکەى ئیدارى ناوچەکە، بە گوژمەى (184 ملیۆن و 854 هەزار و 500 دینار) لەسەر بوودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر، بەردى بناغەى پڕۆژەى دروستکردنى قوتابخانەیەکى 6 پۆلى لە گوندى گعێتل لە سنوورى ناحییەى گوێڕ دانرا.

لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، تەئکیدى لەوەکردەوە کە دەڤەرەى گوێڕ بەشێکی گرنگی پارێزگاى هەولێر و هەرچی لە توانادابێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی و پشتیوانیکردنى لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتیەکان درێغی ناکەین".