پارێزگارى هەولێر، لە گوندى عه‌لى مه‌لا داود لە سنوورى ناحییەى گوێڕ قوتابخانەیەکى (6) پۆلى کردەوە

پارێزگارى هەولێر، لە گوندى عه‌لى مه‌لا داود لە سنوورى ناحییەى گوێڕ قوتابخانەیەکى (6) پۆلى کردەوە

پارێزگارى هەولێر، لە گوندى عه‌لى مه‌لا داود لە سنوورى ناحییەى گوێڕ قوتابخانەیەکى (6) پۆلى کردەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 2022.12.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى ڕزگار محەمەد، قائیمقامى مەخمور و بەڕێوەبەرى گشتیى پەروەردەى نەینەوا و مەسعود نورى، بەڕێوەبەرى ناحییەى گوێڕ و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانى یەکەى ئیدارى ناوچەکە، لە چوارچێوەی پرۆژە هاوبەشەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئۆپ هەولێر کوردستان، لە گوندى عه‌لى مه‌لا داود لە سنوورى ناحییەى گوێڕ قوتابخانەیەکى (6) پۆلى کردەوە.

دواى بەسەرکردنەوەى پۆلەکانى قوتابخانەکە، پارێزگارى هەولێر تیشکى خستە سەر ئامانجى خزمەتگەیاندن بەو ناوچەیە و ڕایگەیاند: ئامانج و ویستى ئێمە زۆر لەوە زیاتر و گەورەترە لەوەى پێشکەشمان کردووە لە گوندەکانى سنوورى ناحییەى گوێڕ، لە چوارچێوەی پلانەکانمان لەپارێزگاى هەولێر و لەژێر ڕێنماییەکانى جەنابی سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەمانەوێت باشترین خزمەتگوزاری پیشکەشى ئەو دەڤەرە بکەین".