پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى گۆڕەپانى گۆڕینى تابلۆى ئۆتۆمبێلى هاتووچۆى هەولێرى بەسەر کردەوە

نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.12.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى گۆڕەپانى گۆڕینى تابلۆى ئۆتۆمبێلى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێرى بەسەر کردەوە، کە بەگوژمەى (210 ملیۆن و 630 هەزار دینار) لە سەر بودجەى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر دەست بەجێبەجێکردنى کراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگارى هەولێر، لە نزیکەوە لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکانى پڕۆژەکە و کەم و کوڕى و پێداویستیەکانى کۆڵیەوە، هەروەها تەئکیدى لە وەکردەوە کە دەبێت پڕۆژەکە لە ماوەى دیاریکراوى خۆیدا کە بۆی دیاریکراوە تەواو بکرێت.