لە گردجوتیار بەردی بناغەی قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکان دانرا

لە گردجوتیار بەردی بناغەی قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکان دانرا

لە گردجوتیار به‌ گوژمه‌ى (365 ملیۆن دینار) بەردی بناغەی قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکان دانرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.12.29، له‌ژێر چاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگای هەولێر له‌ ڕێوره‌سمێكدا به‌ گوژمه‌ى (365 ملیۆن دینار) لەسەر داهاتى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، به‌ردى بناغه‌ى قۆناغى یەکەمى پرۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گردجوتیار دانرا.

له‌ڕێو ره‌سمه‌كه‌دا، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ جێگرى شەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرى شارەوانى2 و ژمارەیەک لە هاوڵاتییان ئاماده‌ی بوون، پارێزگارى هه‌ولێر، وێڕاى پیرۆزبایى له‌ خه‌ڵكى گردجوتیار بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م پڕۆژانە، ڕایگەیاند: "ئەگەر لەڕابردوودا وەک پێویست خزمەتى ئەو ناوچەیە نەکراوە، بە تەئکید لەمەودوا لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و لە ژێر فەرمان و ڕاسپاردەی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گردجوتیار و هەموو ئەو شوێنانەی کە پێویست دەکات لە گەڕەکی هەژارنشین لە کۆمەڵگا و ناحییە و قەزا و گوندەکانى سنوورى پارێزگاکەمان بەشێوەیەکى یەکسان لە نێوان شار و دەرەوەی شار خزمەتى زیاتریان پێشکەش دەکەین و دەستى ئاوەدانیان پێدەگات".

پارێزگاری هەولێر گوتیشی: "ئێمە لەداوا و داخوازی هاوڵاتییان دەگەین و لەم ماوەیەشدا لە لەسەر بودجەى پەرەپێدان و سەربارى پارێزگای هەولێر و داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بودجەى تایبەت کاری زۆرمان ئەنجامداوە، بەدڵنیاییەوە بۆساڵى ئایندە خزمەتی زیاتر هاوڵاتییانی سنووری پارێزکاکەمان دەکەین و پڕۆژەی خزمەتگوزاری زیاتریان پێشکەش دەکەین".