پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى چەند شەقامێکى گرد جوتیاری بەسەرکردەوە
پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى چەند شەقامێکى گرد جوتیاری بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.12.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و جێگرى سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرى شارەوانى2، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى چەند شەقامێکى لە گرد جوتیار بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەی (119 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی 15% داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.
لەبەسەرکردنەوەکەیدا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیار و ئەندازیاران و کرێکارانى پڕۆژەکە و بەڕێوەبەرایەتى شارەوانى2، تەئکیدی لەوەکردەوە کە لە ماوەى ڕابردوودا تەواوی ئەو پڕۆژانەی کە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، دەستیان پێکراوە کە بەشێکیان لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێرە و بەشێکى تریشیان لەسەر داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێرن، دەبێت لە ماوەى دیاریکراوى خۆیاندا تەواوبکرێن.