پارێزگاری هەولێر بەشدارى لە ئاهەنگى ساڵیادى دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان کرد

پارێزگاری هەولێر بەشدارى لە ئاهەنگى ساڵیادى دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان کرد



ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە 2023.1.17 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە بۆنەی 24ەمین ساڵیادى دامەزراندنی، بەشدارى لە ئاهەنگى ساڵیادى دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردستان کرد.

پارێزگاری هەولێر وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بەبۆنەی 24ەمین ساڵیادى دامەزراندنى کەناڵی ئاسمانى کوردستان تیڤى، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لە کارەکان بۆخواستن کە لە خۆبوردووانە و بەدڵسۆزی و کارزانییەوە بەدرێژایی ئەو مێژووە ڕۆڵێکی بەرچاوو و دیاریان گێڕاوە لە مێژووی ڕاگەیاندنی کوردی و بەرگرییکردن لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان.

جێگەى باسە، كه‌ناڵى ئاسمانى کوردستان تیڤى یەکەمین کەناڵی ئاسمانی کوردی بوو کە له‌سه‌ر خاكى كوردستان لە 1999.1.17 به‌رنامه‌كانى بۆ سه‌رتاسه‌رى جیهان په‌خشكرد.