سه‌فین دزه‌یی: دوای كۆڕبه‌ندی داڤۆس چه‌ندان وڵات بۆ سه‌رمایه‌گوزاری دێنه هه‌رێمی كوردستان
سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی داڤۆس، بووه‌ته ناوه‌ندێكی كۆبوونه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركرده‌كانی دنیا له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری و بڕیارده‌ران و خاوه‌ن كۆمپانیا و بانكه گه‌وره‌كانی دنیا، سه‌رۆكه‌كانی حكوومه‌تی وڵاتان و سه‌رۆك كۆماره‌كان، هه‌ر ساڵێك كه ده‌به‌سترێت كۆمه‌ڵێك بابه‌تی رۆژ باس ده‌كرێت، كاریگه‌ری كۆرۆنا و نزمی دۆخی ئابووری و پرسی شه‌ڕی ئۆكرانیا و رووسیا بابه‌ته گه‌رمه‌كان بوون كه باسیان لێ كرا و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
له‌باره‌ی ده‌ستكه‌وتی ئه‌و كۆبوونه‌وانه بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌فین دزه‌یی دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وانه ده‌رفه‌تێكی باشن بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو هه‌رێمی كوردستان نه‌یده‌توانی به‌شداربێت له كۆڕبه‌ندی داڤۆس، به‌ڵام ماوه‌ی 10ـه ساڵه هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ده‌كات، كۆڕبه‌نده‌كه بووه‌ته ده‌روازیه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان كه ده‌نگی خۆی بگه‌یه‌نێته ده‌ره‌وه، نه‌ك ته‌نیا ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بوێرانه‌ی شه‌ڕی داعش ده‌كات، كه جێگه‌ی گرنگیدانی وڵاتان بوو، به‌ڵكو له رووی ئارامی و سه‌قامگیری و ئابووری هه‌رێم ناوچه‌یه‌كی گرنگه و وڵاتانی دنیا ده‌توانن سه‌رمایه‌گوزاری تیا بكه‌ن، هه‌روه‌ها له رووی ئاسایشی خۆراكیش هه‌رێم ناوچه‌یه‌كه خاكێكی فراوان و به‌پیتی هه‌یه، ده‌توانرێت هاوكاربێت بۆ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و ده‌ستكه‌وتانه ئێسته هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی به‌ره و هه‌نارده‌كردن ناوه، ئه‌مه كرانه‌وه‌یه‌كی زۆر باشه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو زیاتر خۆراك هه‌نارده بكات، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م دابنرێت و وه‌به‌رهێنانی كشتوكاڵی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌روبوومی جوتیارانی هه‌رێم زیاتر بكرێت و كوالێتی زۆر باشتربێت و به بازاڕ بكرێت نه‌ك ته‌نیا له كه‌نداو به‌ڵكو بۆ ئه‌وروپاش، وڵاتانی كه‌نداوییش زیاتر ئاماده‌ییان نیشاندا كه به‌روبومی هه‌رێم بگاته وڵاته‌كانیان.
ده‌شڵێت: له كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كان كه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی بازرگانی و پیشه‌سازی و دارایی و ئه‌وانه‌ی كه پێوه‌ندیدارن به‌و بابه‌تانه هاندراون بۆ ئه‌وه‌ی بێنه هه‌رێمی كوردستان و شاند بنێرن و لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایگوزاری بكه‌ن چ به پرۆژه‌ی راسته‌وخۆ یان به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت، یان له‌سه‌ر ئاستی حكوومه‌تی خۆیان یان كۆمپانیاكانیان بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رمایه‌گوزاری، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوو چه‌ندان شاندی وڵاتان بێنه هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن له رووی كشتوكاڵ و خۆراك و وزه و ژێرخان چۆن ده‌توانن له كوردستان سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن و حكوومه‌تیش ئاماده‌یی هه‌موو هاوكارییه‌كی بۆ داون.
سه‌رچاوه: وشه‌نێت