پێشوازیمان له‌ شاندێكی بازرگانی و سیاسی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا كرد

پێشوازیمان له‌ شاندێكی بازرگانی و سیاسی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا كرد


رۆژی سێشەممە 2023.2.21، له‌ دیوانی پارێزگا، پێشوازیمان له‌ شاندێكی باڵاى بازرگانی و سیاسی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا، وێڕاى سه‌ره‌خۆشی لە کەس و کارى قوربانیانى كاره‌ساتی بوومه‌له‌زه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یان، هیوای چاكبوونه‌وه‌ى خێرامان بۆ برینداران خواست و تیشکمان خستە سەر ئەوەى هەر له‌ سه‌ره‌تایی كاره‌ساته‌كه‌دا به‌ فه‌رمانی جەنابى سه‌رۆكی حكومه‌ت تیمه‌كانى هەرێمى کوردستان به‌ ڕێكه‌وتن بۆ به‌ هانه‌وه‌ چوونی لێقه‌وماوان، پاشان لە سەرپێشنیاری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ ئاستی هه‌رێمی كوردستان كه‌مپینی گشتیی ڕاگەێنرا، ئێمه‌ش وه‌ك پارێزگاى هه‌ولێر و یه‌كه‌ كارگێریه‌ سه‌ربه‌خۆكان كه‌مپینمان ڕاگه‌یاند بۆ کۆمەکردن و یارمەتیدانى لێقەوماوان، ئه‌وەی کە حکومەتى هه‌رێمی كوردستان ئەنجامیداوە لە بە هاناوەچوون و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووان، بە ئەرکێکى مرۆڤدۆستی سەرشانى خۆمان زانیووە.
لەتەوەرێکى ترى دیدارەکەدا، جه‌ختمان له‌ سه‌ر پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیا کردەوە کە ڕیشه‌یه‌كی له‌ مێژینه‌ی هه‌یه‌ و هەروەها له‌سه‌ر رێنمایه‌كانی رێزداران سه‌رۆكی هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رفه‌تی گونجاو بۆ كۆمپانیا و پیاوانی كاری توركیا فه‌رهه‌م كراوه‌ تاوەکو كاری وه‌به‌رهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی فراوانتر بكه‌ن لە هەرێمى کوردستان.