پارێزگاری هه‌ولێر: پیشه‌نگای شێوه‌كاری تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند (ره‌زوان قادر)ی كرده‌وه
پارێزگاری هه‌ولێر: پیشه‌نگای شێوه‌كاری تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند (ره‌زوان قادر)ی كرده‌وه
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 31_7_2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر" پیشه‌نگای شێوه‌كاری تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند (ره‌زوان قادر ره‌حمان) له ژێر ناوی (سروشت و ره‌نگ) له باره‌گای سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كرایه‌وه" پیشه‌نگایه‌كه چه‌ندین تابلۆی سروشتی دڵرفێنی كوردستان و بیرۆكه‌ی شێوه‌كاری به‌خۆیه‌وه گرتبوو" كه هونه‌رمه‌ندی ناوبراو به تێكه‌ڵكردنی ره‌نگه‌كان ره‌ونه‌قێكی پڕ له ئایدیای هونه‌ری پێ به‌خشیبوو ...
پارێزگاری هه‌ولێر" هیوای به‌رده‌وامی و پێشه‌نگایه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ند (ره‌زوان قادر ره‌حمان) خواست كه هه‌رده‌م له تابلۆكانی فۆكس ده‌خاته سه‌ر سروشتی كوردستان واقیعی ئه‌و سروشته جوانه به دنیا ئاشنا ده‌كات ..
لە کردنەوەی پیشەنگا شێوەکاریەکەدا بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێرو سەرۆكی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندو مامۆستیان ئامادەبوون …
شایه‌نی باسه ئه‌م پیشه‌نگایه كه له‌لایه‌ن سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كراوه" ده‌رخه‌ری ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ندی هونه‌رمه‌ند پیشان ده‌دا كه چه‌ندین ساڵه به بێ دابڕان له دنیای شێوه‌كاری نه‌خشی په‌نجه‌ی خۆی جێهێشتووه...
لەلایەکی تر و لە پێناو خزمەتگەیاندن بە توێژی مامۆستایانی کوردستان بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر بانقی IsIc کە یەکەم بانکی دیجتالیە لە عێراق پرۆژەیەکی تایبەتی بۆ مامۆستایان راگەیاند کە ئەویش داشکاندنە لە دروستکردنی کارتی بانکی و لەکاتی ئێستادا نزیکەی هەشتا هەزار مامۆستا لێ سوودمەند دەبن و لەرێگەی ئەو کارتەوە دەتوانن کاڵاو شت و مەک لە 700 شوێن لە ناوەوەو دەرەوەێ کوردستان بکڕن و هەموو خزمەتگوزاریەکی تێدا فەراهەم کراوه…