هەولێر گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی جامی عێراق

هەولێر گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی جامی عێراق

هەولێر گەیشتە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی جامی عێراق

ئەمشەو 2023.7.31، لە یاریگای شەعب لە بەغدا، دوای ئەوەی لە دوایین یاریی خۆیدا لە قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە یانەی هەولێر رووبەڕووی یانەی حدوود بووەوە، توانی یارییەکەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر بباتەوە، بەو ئەنجامەش یانەی هەولێر گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی جامی عێراق.

لە کاتی بەڕێوەچوونی یارەیەکەش، لە پێناو هاندانى زیاترى یانەى هەولێر و بۆ بینیى یاریەکە، شاشەیەک لە شەقامى ئیسکان لە بەردەم باخچەى بروسک دانرابوو و سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و بەڕێوەبەرانی گشتی کشتوکاڵ و گەشت و گوزار و ژمارەیەکی زۆری هاندەری دیکە ئامادەی بینی ڕاستەوخۆی یاریەکە بوون.

بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنە گەورەی هەولێر پیرۆزبایی لە هاندەرانی خۆشەویست و یاریزانان و سەرۆك و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ستافی ڕاهێنەرانی یانەی هەولێر دەکەین، بە هیوای سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانیەتیەکە و جامی عێراق.