لە هەولێر... بەشی چاودێری چڕی منداڵان کرایەوە

لە هەولێر... بەشی چاودێری چڕی منداڵان کرایەوە

لە هەولێر...
بەشی چاودێری چڕی منداڵان کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2023.8.1، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسى لقى2ى پارتى و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و چیا هەرکى، یاریدەدەرى بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر و کونسلی وڵاتى قەتەر لە هەولێر و بەرێوەبەری مانگی سورى قەتەری و بەڕێوەبەرى لقى هەولێرى کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی، لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایك بوون لە ڕێورەسمێکدا پرۆژەی بەشی چاودێری چڕ (ICU) کرایەوە، کە لە لایەن مانگی سوری قەتەری بە هەماهەنگی مانگی سوری عێراقی بە گوژمەی (343 هەزار دۆلار) دروستکراوە و پێكهاتوە لە چوار بێدی نەخۆش بۆچاودێری چڕ و هەموو ئەو تەكنیكانەى تێدا بەکارهاتووە کە لەم سەردەمە پێویستە.

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر لە گوتارێکدا، خۆشحاڵی خۆی دەڕبڕی بە کردنەوەی ئەم بەشە کە تەواوکار دەبێت بۆ بەشەکانی دیکەی خزمەتگوزاریی نەخۆشخانەکه، هەروەها سوپاسی کونسلی قەتەری و مانگی سووری قەتەری کرد کە کۆمەکی ڕاستەوخۆی ئەو پرۆژەیە بوون و دووپاتی لەوەشکردەوە کە لە ئەجیندای حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەولەویەتدانە بە نەخۆشخانە حکومیەکان، پاشان پارێزگاری هەولێر خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە مانگی سووری قەتەری.