پەتاتەی هەولێر خواستی بڕاندە جیهانییەکانی کەوتۆتە سەر

پەتاتەی هەولێر خواستی بڕاندە جیهانییەکانی کەوتۆتە سەر

پەتاتەی هەولێر خواستی بڕاندە جیهانییەکانی کەوتۆتە سەر

پەتاتە بەهۆی بەها خۆراكییەکەی بە یەكێک لە ناسراوترین بەرهەمی كشتواڵی دادەنرێت، كە زۆربەی وڵاتان گرنگی بە چاندن و بەرهەمهێنانی دەدەن. بەم هۆیەوە پەتاتە لە رووی چاندن و بەرهەمەوە، لە دوای گەنم، برنج و گەنمەشامی بە پلەی چوارەم دێت….
بە گوێرەی لێدوانی بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر بەرهەمی پەتاتەی خۆماڵی لە هەرێمی كوردستان بۆ چەند هێندەی ئاستی خۆی زیادیکردووە …
گوتیشی بەرهەمی جوتیاران بەهۆی چاکی بەرهەمەکەی خواستی لەسەر زیاد بووەو تەنانەت بەهۆی بەرز بوونەوەی رێژەی زۆری بەرهەمی پەتاتە ئێستا هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێ و تەنانەت لەلایەن بڕاندە جیهانییەکان وەك ماکدۆناڵدز رەواجی لە بازارەکان پەیدا کردووەو خواستی زۆری کەوتپتە سەر…

شایەنی ئاماژە بۆکردنە لە ساڵی 2009 چاندنی پەتاتە خرایە لیستی بەرهەمە ستراتیژییەکانی پلانە پێنج ساڵییەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان و دەستكرا بە هاوردەكردنی بنەتۆوی پەتاتە لەهۆلەندا و فەرەنسا.