یانەی هەولێر.. بۆ وەرزی نوێی ئەستێرەکانی عێڕاق هەموو ئامادەکارییەکی کردووە

یانەی هەولێر.. بۆ وەرزی نوێی ئەستێرەکانی عێڕاق هەموو ئامادەکارییەکی کردووە

یانەی هەولێر..
بۆ وەرزی نوێی ئەستێرەکانی عێڕاق هەموو ئامادەکارییەکی کردووە

ئەمشەو پێنجشەممە 2023.10.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئامادەکارییەکانی یانەی هەولێر بۆ وەرزی نوێی 2023 _ 2024ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق کە بە بەشداری 20 یانە ئەمڕۆ دەستی پێکرد و سبەیش هەینی یانەی هەولێر لە یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فەڕانسۆ هەریری، لە یەکەمین یاریدا لەم وەرزە بەرامبەر یانەی نه‌فت یاری دەکات، لەگەڵ ڕاهێنەر و یاریزانانی یانەی هەولێر کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و د.وەلید عارەب، سەرۆکی یانەی هەولێر و دلێر محمد، بەڕێوەبەری گشتی گەشت و گوزار و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە ئامادە بوون، پارێزگاری هەولێر، وەک هەمیشە هەموو پاڵپشتیەکی پارێزگای هەولێری بۆ یانەی هەولێر دووپاتکردەوە و ئومێدی خواست یانەی هەولێر لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سەرکەوتن و دەستکەوتی مەزن و نازناوی خولەکە بەدەست بهێنێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ ڕاهێنەر و یاریزان و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە خواست.