هه‌ولێر ... كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێودەوڵەتی جوانکاری و جلوبەرگ
هه‌ولێر ...
كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێودەوڵەتی جوانکاری و جلوبەرگ
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 14_12_2023 بە ئامادەبوونی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر به نوێنه‌رایه‌تی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر و نەبەز عەبدولحەمید قایقامی ناوەند و دکتۆر دلۆڤان محمد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر" پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی جوانکاری و جلوبەرگ بە ئامادەبوونی 135 کۆمپانیا لە 15 وڵاتی ئەوروپی وجیهانی کرایەوە. پێشه‌نگایه‌كه جۆره‌ها كه‌ره‌سه‌و شت و مه‌كی جوانكاری ئافره‌تانی له خۆی گرتبوو كه ماركه جیهانیه‌كانیش تێدا به‌شداربوون.
شایه‌نی ئاماژه بۆ كردنه كردنەوەی ئەو جۆره پێشانگایانە ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ زیندوویی بازاڕ لە ھەرێمی کوردستان" ئه‌وه‌ش لە چوارچێوەی کار و سیاسەتەکانی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستانه كه بواری بۆ كرانه‌وه‌ی بازار‌و كه‌رتی تایبه‌ت فه‌راهه‌م كردووه.